بەریتانیا پشتگیری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ناکات

بەشی جیهان- بووریس جانسۆن دەڵێت بەریتانیا لە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە هێزە کوردەکانی سووریا تێدەگات بەڵام پشتگیری لە هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر عەفرین ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بووریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە لە سەرەتای هێرشی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین پشتگیری خۆی لەو وڵاتە ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی 26ی فێبریوێری لە پەرلەمان ئامادە بوو و وەڵامی ژمارەیێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دایەوە.

بووریس جانسۆن لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پاڵپشتیی بەریتانیا لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین وتی: بەریتانیا پشتگیری لەو هێرشە ناکات و بە هاوتا تورکەکەی خۆمیش گوتوومە ئێمە نیگەرانی لێکەوتە مرۆییەکانی ئەو هێرشە و کاریگەریی ئەو هێرشە لەسەر شەڕی داعشین.

ناوبراو زیادی کرد لەگەڵ هاوتا تورکەکەی خۆمدا سەبارەت بە ڕووداوەکان و ئەو مەینەتانەی بە سەر عەفریندا هاتووە قسەم کردووە و سەرەڕای نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا کە ئێمە تێیدەگەین داوامان کردووە دان بە خۆیاندا بنێن.

جانسۆن نیگەرانی خۆی بۆ تەرکیز نەکردنی هێزە کوردەکان لە سەر شەڕی داعش پیشان داو و وتی کوردەکان هێزێکی کاریگەر لە شەڕی داعش بوون کە هەندێکیان بە بۆنە بەرگری کردن لە عەفرینەوە بەرەی شەڕی دژە داعشیان چۆڵ کردووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12021

Your Comment

You are replying to: .
captcha