وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ به‌رانبه‌ر به‌ لێدوانه‌که‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هاته‌ ده‌نگ

به‌شی تورکیا- ماهێر ئۆناڵ وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ کاردانه‌وه‌ی به‌ لێدوانه‌که‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین پیشان داوه‌ و گوتوویه‌تی: ئێوه‌ سه‌ره‌تا ده‌بێت باش سووریا بخوێننه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماهێر ئۆناڵ وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ و بریکاری ئه‌و پارته‌ به‌ ته‌له‌فزیۆنی NTVی تورکیای وتوووه‌: تورکیا له‌ شه‌ڕی نێوخۆی سووریا یه‌ک له‌ لایه‌نه‌کان نییه‌ به‌ڵکوو هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ سووریا ده‌دات. له‌ ڕاستیدا تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشی نێوخۆ و ئاسایشی سنووره‌کانی خۆی ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی ده‌ست پێکردوووه‌. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ شه‌ڕی نێوخۆی سووریا هه‌ڵه‌یه‌. ئه‌مریکا ده‌بێت سه‌ره‌تا خوێندنه‌وه‌یێکی دروست بۆ دۆخی سووریا بکات. باش سه‌ره‌نجی هاوکارییه‌کانتان بده‌ن که‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ده‌یکه‌ن و سنووری باشووری ناتۆ له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت. ئێوه‌ ئه‌و ئاکاره‌ ده‌که‌ن و پاشانیش ده‌ڵێن تورکیا باش خوێندنه‌وه‌ بکات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاشکرای کرد: ئێستا هیلالی ئه‌منی له‌ عه‌فرین ته‌واو کراوه‌. هه‌موو عه‌فرین پاک ده‌که‌ینه‌وه‌. نابێت ئه‌وه‌ نادیده‌ بگرین که‌ عه‌فرین سه‌نته‌ر و دڵی په‌که‌که‌یه‌. پێته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی بڕیاره‌ دایبمه‌زرێنن عه‌فرینه‌. ئه‌مڕۆکه‌ تورکیا ڕاست ڕیشه‌که‌ی پێکاوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12015

Your Comment

You are replying to: .
captcha