عه‌بادی: له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌نارده‌ كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووک ڕێككه‌وتووین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌نارده ‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووک بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ڕێككه‌وتون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانی پێشكه‌ش كردنی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕای‌گه‌یاند: "به‌م زوووانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌رکووک بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ڕێككه‌وتووین".

حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: "ئێستا ڕێككه‌وتووین له‌سه‌ر هه‌نارده ‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان و له ‌دواتریشدا ناكۆكییه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هیچ ورده‌كارییێكی دیكه‌ی له‌باره‌ی گفتوگۆی سێ لایه‌نه‌ی هه‌رێم ‌و به‌غدا‌ و توركیا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ كردنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک ئاشكرا نه‌كرد.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12001

Your Comment

You are replying to: .
captcha