به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانی پێشكه‌ش كردنی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: "به‌م زوووانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كهرکووک بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ڕێككه‌وتووین".
حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: "ئێستا ڕێككه‌وتووین له‌سه‌ر هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان و له دواتریشدا ناكۆكییه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هیچ وردهكارییێكی دیكه‌ی له‌باره‌ی گفتوگۆی سێ لایه‌نه‌ی هه‌رێم و به‌غدا و توركیا له‌سه‌ر هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک ئاشكرا نه‌كرد.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment