بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌ت كردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌یان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم له لایه‌ن چیكه‌وه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا یه‌ک ناگرێته‌وه.
له راگه‌یێندراوەکەیدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دەیشڵێت: ره‌ت كردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌مان له لایه‌ن دادگای چیكه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كاتیی سه‌ركرده‌ی ریكخراوی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم كه درێژكراوه‌ی رێكخراوی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌یه، یه‌ک ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی دادگای چیک له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه په‌یه‌ده پێكهاته‌ی سووریای په‌كه‌كه‌یه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه چیک ئه‌ندامه تیایدا به رێكخراوی تیرۆریستیی ناساندوویه‌تی و هاتووه: دادگای چیک به ده‌ركردنی بڕیاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری بكات، نیشانی‌دا كه هیچ ده‌ربه‌ستی گیان له‌ده‌ست دانی ده‌یان سڤیلی بێ‌تاوان له هێرشه تیرۆریستیه‌كاندا و ئازاری خانه‌واده‌كانیان نییه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هەروەها هاتووه چیک نموونه‌یێكی نوێی پێشكه‌ش كرد و دەریخست كه چه‌نده دوورن لە باوەڕ پێکردن و ناڕاستن له باوەڕەكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لە ئەورووپا.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment