بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان بۆ جودابوونەوە لە عێراق، دەوڵەتی ناوەندی گوشاری خستەسەر هەرێمی کوردستان و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی داخست، بەم حاڵەشەوە گرینگترین کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە کە بەغدا هەولێر تۆمەتبار دەکات بە ساختەکاری لەو لیستەدا.
لەو بارەیەوە سەرچاوەکانی نزیک لە دەوڵەتی عێراق ڕایدەگەیێنن کە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەوان کێشەی لیستی مووچەخۆران و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان تا چەند حەوتووی داهاتوو چارەسەر دەکرێن.
بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوانە ڕەنگە ڕاگەیاندنی کۆتای پێهاتن بە ناکۆکییەکان پێش لە دەستپێکی بانگەشەکانی هەڵبژادنی عێراق بێت کە بڕیارە مانگی مەی بەڕێوە بچێت، تاکوو ئەو دەسکەوتە وەکوو بانگەشەی هەڵبژادن بۆ هیچ لایەنێک نەیێتە ئەژمار.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی «الحیات»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment