ده‌رهێنه‌رێكی هۆله‌ندی له‌ كوردستان فیلمێک دروست ده‌كات

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- ده‌رهێنه‌رێكی هۆڵه‌ندی به‌ ناوی "جاكلین" له‌سه‌ر ڕۆڵ و قاره‌مانی ئافره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی دۆكیومێنتارییه‌ .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چنار حوسێن سیاری که‌ یه‌كێک له‌ به‌شداربوووانی فیلمه‌كه‌یه‌ ئاشكرای ده‌كات: به‌ مه‌به‌ستی دروست كردنی فیلمێكی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر ڕۆڵی ئافره‌تی كورد وه‌ک پێشمه‌رگه ‌و ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگی له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر، له‌ ئێستادا ده‌رهێنه‌ری هۆله‌ندی "جاكلین" له‌ كوردستانه‌ و له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ ئافره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌شدار له‌ فیلمه‌كه‌ باس له‌ چۆنییه‌تی تێكشكانی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن .

ئه‌م فیلمه‌ ماوه‌كه‌ی 50 خوله‌كه‌ و له‌ دوای ته‌واو بوونی له‌لایه‌ن" چنار حوسێن" وه‌رده‌گیردرێته‌ سه‌ر زمانی هۆله‌ندی و دواتر له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان به‌شدار ده‌بێت .

سه‌رچاوه‌: kurdistantv

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11983

Your Comment

You are replying to: .
captcha