به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولحه‌مید گوڵ وه‌زیری تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه به بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک ده‌کاته‌وه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتیی چێک که به بۆنه‌ی ئه‌ندامێتی له گرووپی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له زیندانه‌کانی تورکیان و ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: "به هیچ له‌ونێک چێک داوای گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی ئاراسته‌ی ئێمه نه‌کردوووه. بابه‌تێکی وا له‌لایه‌ن هیچ یه‌ک له وڵاتانه‌وه نه‌خراوه‌ته ڕوو."
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی ده‌کات: "ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیدعای گواستنه‌وه‌یان ئاراسته کراوه هه‌ردووکیان له زیندانی واندان."
میدیاکانی چێک له‌وان ڕادیۆ پراک ڕایانگه‌یاندبوو مومکینه چێک گواستنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات که له زیندانی تورکیان.
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ساڵح موسلیم له هۆتێلێک له شاری پراگی پێته‌ختی چێک له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کرا. تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم له چێک چڕ کردۆته‌وه له حاڵێکدا که ناوبراو هاووڵاتیی تورکیا نییه و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوبراو شایانی ئاراسته‌کردن نییه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment