به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د نجاتی بیگالی، باڵیۆزی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا له پراگ، ڕایگهیاندوووه: موسلیم چه‌ندین ساڵی به‌رده‌وام سه‌رکرده‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی له ئه‌ستۆ بوووه. ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که ناوبراو به‌رپرسی هه‌ندێ له ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستییه‌کان له تورکیایه. داوامان له به‌رپرسانی کۆماری چێک کردوووه به شێوه‌ی کاتی موسلیم ڕاده‌ستی تورکیا بکه‌ن و به‌ڵگه‌ی پێویستمان بۆ ڕاده‌ست کردنی داوه‌ته به‌رپرسانی چێک.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ساڵح موسلیم له بینای پۆلیسی پراگدایه. به ئێمه ڕاگه‌یێندرابوو که دادگه‌یی کردنی به‌ڕێوه ده‌چێت به‌ڵام دادستێن بۆ لێکدانه‌وه‌ی زیاتر له باره‌ی دۆسیه و به‌ڵگه نێردراوه‌کان ڕه‌وتی لێکدانه‌وه‌که‌ی درێژ کردۆته‌وه. ئێمه ته‌نانه‌ت نامانه‌وێت بیر له‌م بابه‌ته بکه‌ینه‌وه که دادگه حوکمی ئازادیی ناوبراو ده‌ر بکات. چوونکه ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها بڕیارێک ده‌ربکرێت به ئاشکرا ده‌بێ بڵێم که ئه‌وه به مانای پاڵپشتی له تیرۆر ده‌بێت.
باڵیۆزی تورکیا له پراگ ڕوونیشی کرده‌وه: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم بۆ تورکیا گرینگیی زۆری هه‌یه. به بۆنه‌ی ئه‌و خوێنڕێژییانهوه که ساڵه‌های ساڵه له تورکیا ئه‌نجامیان داوه ده‌بێ له دادگه‌کانی تورکیادا سزا بدرێن.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTVی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment