نیگەرانی زۆربوونەوەی پێکدادان لە سووریاین

بەشی تورکیا- فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕای‌گەیاند وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەورووپی نیگەرانن لەوەی ئاستی پێکدادانی سەربازی لە سووریا بەرز بۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی کردە بابەتی ئاگربڕی ٣٠ ڕۆژە لە سووریا و وتیشی: هەموو ئەکتەرانی نێونەتەوەیی و هەرێمی لە سووریا بەتایبەت ئەوانەی زامنی دانوستاندنەکانی ئەستانەن دەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ پێکدادانەکان ڕاوەستن.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەری‌بڕی: ئێمە نیگەرانیی خۆمان لەمبارەوە ڕاگەیاندووە و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا هەموو نیگەرانی دۆخی سووریاین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11956

Your Comment

You are replying to: .
captcha