دوو بەرەی باکوور و ڕۆژئاوای سوپای تورکیا یەکیان گرتەوە

بەشی تورکیا- پاش داگیر کردنی گوندی "عمر" لە ناوچەی بلبلە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە، بەرەی بلبلە لە باکووری سووریا و بەرەی ڕاجۆ لە ڕۆژئاوای عەفرین یەکیان گرتەوە و هیلالی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین بەرە بەرە خەریکە پێکدێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە وەدەست هاتوون، پاش داگیر کرانی گوندی "عمر" لە ناوچەی بلبلە لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا لە ئێستادا بەرەی بلبلە لە باکووری سووریا گەیشتۆتە بەرەی ڕاجۆ لە ڕۆژئاوای عەفرین و هیلالی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین لە سەروبەندی پێکهاتنە.

هێزەکانی سوپای تورکیا لەگەڵ سوپای ئازادی سووریا بەرەیێکیان لە ئەعزاز لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عەفرین پێکهێنا و پاش داگیر کردنی ٩ گوند بەرەو ڕۆژئاوای عەفرین و ناوچەی ڕاجۆ جووڵەیان کرد و چەند سەعاتێکی پێش ئێستاش گوندی "عمر" داگیر کرا و بەم شێوەیە هیلالی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین لە سەروبەندی تەواو بووندایە.

شیاوی ئەماژەیە بە گوێرەی هەندێک زانیاری، تەواو بوونی ئەو هیلالە ٧.٨ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای عەفرینی ماوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11955

Your Comment

You are replying to: .
captcha