بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی دادگایی کردنی ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەروەی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی سووریا (TEV-DEM) کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت دوا کەوت.
تووماس پلیکان پارێزەری ساڵح موسلم لەو بارەیەوە دەڵێت: بە هۆی ڕادەست نەکردنی دۆسیەکەی لە لایەن پۆلیسەوە بۆ داواکاری کۆماری چێک دواخرا.
پارێزەکەی موسلم زیاتر لەو بارەوەی زانیاری داوە و وتویەتی:" بەپێی یاسای بنەڕەتی وڵاتی چیک، پۆلیس دەبێ هەتا کاتژمێر ٢٣:٠٠ی ئەمشەو، دۆسیەکەی ساڵح موسلم ڕادەستی دادگا بکات. ئەگەر ئەوە پێکبێت، سبەی موسلیم دەبرێتە بەردەم دادگا ئامادە دەبێت. ئەگەریش هەتا ئەو وادە دیاری کراوە پۆلیس دۆسێیەکە نەنێرێتە دۆزگەری، ئەو کات دۆزگەری بۆ خۆی لەو بارەیەوە بڕیار دەدات.
ئاشکراشی کردوە، موسلم بەهۆی دۆسیەیێکەوە، کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە تورکیا لە دژی کراوەتەوە لە چیک دەستبەسەر کراوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment