ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت تورکیا مل کەجی بڕیارنامەی ئاگربەس لە بارەی عەفرینەوە بکات

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی سیستەمی دیموکراتیکی باکووری سووریا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات گوشار بخاتە سەر تورکیا تاکوو مل کەجی بڕیارنامەی ئەو ڕێکخراوەیە ببێت سەبارەت بە ئاگربڕ لە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هدیە یووسف لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوار نیووزدا پێشوازیی کرد لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی ئاگربەس لە سووریا و و جەختی کردەوە ئەو ئەنجومەنە دەبێت گوشار بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە کە لە سووریا ڕۆڵ دەگێڕن، ئەوەش بۆ جێبەجێ کردنی کرداریی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە سووریا.

هاوسەرۆکی سیستەمی دیموکراتیکی باکووری سووریا هەروەها ئاماژەی دا بە شەڕ و پێکدادان لە نێوان لایەنە جیاوازەکان لە سوریا و هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و وەبیری هێنایەوە دەستێوەردانی تورکیا لە سووریا داگیرکەرییە و دەستدرێژی کردن بۆ سەر خاکی وڵاتی دیکەیە کە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا یەک ناگرنەوە و ئامانجی سەرەکیی ئەو هێرشە لە ناوبردنی خەڵکی عەفرین و کۆچاندنی ئەو خەڵکەیە.

سەبارەت بە ڕۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادان و قەیرانەکانی ناوچەکە، هدیە یووسف دەڵێت: هێرشی ئاشکرا و نایاسایی تورکیا ڕێگایێک بۆ کۆتای هێنان بە قەیرانەکان نییە و ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت بڕیارێک بۆ ڕێگری کرد لە تەشەنە سەندنی شەڕ بدات کە زۆربە کوژراوانی خەڵکی سڤیل و پیر و منداڵان و ژنانن.

ناوبراو زیادی کرد دەستێوەردانی بیانی لە خاکی سووریا و ژماری زۆری لایەنە دژبەرەکان بۆ کونترۆڵی ناوچەکە ئەوە دەخوازێت کە ئەنجومەنی ئاسایش چالاکییەکانی چڕ بکاتەوە.

هاوسەرۆکی سیستەمی دیموکراتیکی باکووری سووریا لە کۆتاییدا جەختی کردەوە، لە هەمان سەروبەندی دەرکرنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەس لە سووریا، تورکیا ئەو بڕیارنامەیەی پێشێل کرد و بوردوومانی شارەکان و ناوچەکانی عەفرینی چڕ کردەوە، دەبێت ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری کارا هەمبەر دەستدرێژیی تورکیا لە عەفرین دەربکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11948

Your Comment

You are replying to: .
captcha