داوا ده‌کرێت هێزی ئاسایشی عێراق له‌ که‌رکووک فراوان بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری پارێزگاری که‌رکووک داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کرد ژماره‌ی هێزی ئاسایشی عێراق له‌و پارێزگایه‌ زیاد بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یاسر جبووری له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "عین العراق نیوز"ی وتوووه‌: ئێمه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ له‌ باره‌گایێکی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای که‌رکووک ده‌که‌ین و ئه‌و چه‌شنه‌ ئاکارانه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی بێ‌ده‌رئه‌نجام بۆ فیتنه‌نانه‌وه‌ و ئاژاوه‌گێڕی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.

ناوبراو گوتیشی: هێزی ئاسایشی عێراقی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌دواداچوون و ده‌ست به‌ سه‌ر کردنی تیرۆریستان له‌ چه‌ند ناوچه‌یێکی ده‌ڤه‌ری که‌رکووک.

ناوبراو داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیش کرد بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه‌ی ئێستای پارێزگای که‌رکووک ژماره‌ی هێزه‌کانی له‌و پارێزگایه‌ زیاد بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11942

Your Comment

You are replying to: .
captcha