وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا: هێزه‌کانی پۆلیس و ژنده‌رمه‌ی تورکیا گه‌یشتنه‌ عه‌فرین

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌کانی پۆلیس و ژه‌نده‌رمه‌ی تورکیا بۆ یارمه‌تیدان به‌ سوپای تورکیا له‌ سنووری پارێزگاکانی کیلیس و خه‌تای گه‌یشتنه‌ عه‌فرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پۆلیس و ژه‌نده‌رمه‌ی تورکیا بۆ به‌شداری له‌ شه‌ڕ گه‌یشتنه‌ عه‌فرین.

ئه‌و هێزانه‌ له‌ دوو ناوچه‌ له‌ پارێزگاکانی کیلیس و خه‌تای گه‌یشتنه‌ ناوچه‌ی عه‌فرین له‌ باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌رکی هێزه‌کانی پۆلیس و ژه‌نده‌رمه‌ ڕێگری له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (PYD) بۆ ئه‌و گوندانه‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن سوپای تورکیا و گرووپه‌ چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌ سوورییه‌کان داگیر کراون‌.

پێشتریش به‌رپرسانی تورکیا ڕایان‌گه‌یاندبوو ئه‌و هێزانه‌ له‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر عه‌فرین یارمه‌تی به‌ سوپای تورکیا ده‌ده‌ن و له‌ ژێر فه‌رمانی سوپا به‌شداری له‌ شه‌ڕ ده‌که‌ن، ده‌وترێت ئه‌و هێزانه‌ له‌ شه‌ڕ دژی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی تورکیا ئه‌زموونی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌ کوێستانییه‌کان و هه‌روه‌ها شه‌ڕی سه‌رشه‌قامیان وه‌رگرتوووه‌.

هاوکات کورده‌کانی سووریا پێیان وایه‌ ئه‌م کاره‌ ده‌ستپێکی داگیرکردنی درێژخایه‌ن و به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ هه‌میشه‌یی چه‌ندین ناوچه‌ له‌ خاکی سووریایه‌. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا هێزه‌کانی پۆلیس و ژه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له‌ ناوچه‌کانی جرابلۆس و ئه‌عزاز که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له‌ لایه‌ن سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانانی سووریاوه‌ داگیر کراوه‌، کۆنتڕۆڵی شار و گونده‌کانیان له‌ ئه‌ستۆ دایه‌.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11933

Your Comment

You are replying to: .
captcha