به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پۆلیس و ژه‌نده‌رمه‌ی تورکیا بۆ به‌شداری له شه‌ڕ گه‌یشتنه عه‌فرین.
ئه‌و هێزانه له دوو ناوچه له پارێزگاکانی کیلیس و خه‌تای گه‌یشتنه ناوچه‌ی عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند: ئه‌رکی هێزه‌کانی پۆلیس و ژهندهرمه ڕێگری له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (PYD) بۆ ئه‌و گوندانه‌یه که له لایه‌ن سوپای تورکیا و گرووپه چه‌کداره توندڕه‌وه سوورییه‌کان داگیر کراون.
پێشتریش به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاندبوو ئه‌و هێزانه له هێرش کردنه سه‌ر عه‌فرین یارمه‌تی به سوپای تورکیا ده‌ده‌ن و له ژێر فه‌رمانی سوپا به‌شداری له شه‌ڕ ده‌که‌ن، ده‌وترێت ئه‌و هێزانه له شه‌ڕ دژی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا ئه‌زموونی شه‌ڕ له ناوچه کوێستانییه‌کان و هه‌روه‌ها شه‌ڕی سه‌رشه‌قامیان وه‌رگرتوووه.
هاوکات کورده‌کانی سووریا پێیان وایه ئه‌م کاره ده‌ستپێکی داگیرکردنی درێژخایه‌ن و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هه‌میشه‌یی چه‌ندین ناوچه له خاکی سووریایه. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا هێزه‌کانی پۆلیس و ژه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له ناوچه‌کانی جرابلۆس و ئه‌عزاز که له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له لایه‌ن سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانانی سووریاوه داگیر کراوه، کۆنتڕۆڵی شار و گونده‌کانیان له ئه‌ستۆ دایه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment