ساڵح موسلیم ئه‌مڕۆ ده‌برێته‌ به‌رده‌م دادگه‌/به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موسلیم ڕاده‌ستی به‌رپرسانی کۆماری چێک کرا

به‌شی تورکیا- به‌کر بۆزداغ ده‌ڵێت: به‌ڵگه‌ و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم ڕاده‌ستی به‌رپرسانی کۆماری چێک کراوه‌ و ئه‌مڕۆ ده‌برێته‌ به‌رده‌م دادگه‌وه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر بۆزداغ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (تەڤدەم) ئه‌مڕۆ له‌ دادگه‌ی کۆماری چێک ئاماده‌ ده‌بێت.

بۆزداغ له‌ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NTVدا به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ زیادی کرد: وه‌زاره‌تی دادی تورکیا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی به‌ڵگه‌ی پێویست و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ساڵح موسلیمی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دادی کۆماری چیک کردوووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ساڵح موسلیم خه‌ڵکی سووریا بوووه‌ و تورکیا مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بکات.

ساڵح موسلیم نیوه‌شه‌وی شه‌ممه‌ له‌ هوتیلێک له‌ شاری پراگ له‌ لایه‌ن پۆلیسی کۆماری چێکه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11931

Your Comment

You are replying to: .
captcha