کرێکاران له‌ سه‌روبه‌ندی شۆڕش و به‌ره‌ڤانیی پیرۆز به‌ به‌سیره‌ت و غیره‌ته‌وه‌ هاتنه‌ مه‌یدان

به‌شی ئێران- لێدوانه‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش که‌ له‌ دیداری به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنگرێسی 14 هه‌زار شه‌هیدی چینی کرێکاری ئێران 16ی ڕێبه‌ندان به‌ڕێوه‌چووبوو سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بڵاو کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌و دیداره‌دا وتبوویان: ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدان ده‌لاله‌ته‌ له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئیلاهی بۆ مانه‌وه‌ی سێبه‌ری شه‌هیدان به‌ سه‌ر وڵاتی ئێرانه‌وه‌.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش زیادیان کرد: ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدان و به‌ تایبه‌ت شه‌هیدانی کرێکار ده‌بێت به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێت چوونکه‌ له‌ هه‌موو ڕووداوێکی شۆڕش و به‌ره‌ڤانیی پیرۆزدا کرێکاران به‌ غیره‌ت و به‌سیره‌ته‌وه‌ هاتنه‌ مه‌یدان.

به‌ڕیزیان گوتیشیان: نه‌یارانی شۆڕش نه‌یانتوانیوه‌ کرێکارانی وڵات دژ به‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن چوونکه‌ کرێکاران به‌رده‌وام به‌ هیممه‌ت و دینداری ده‌ستی دوژمنیان ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌ کۆتایییدا ئه‌وه‌شیان وت: کاتێک ئیمامی خوالێخۆشبوو بانگهێشتنامه‌ی ده‌رکرد زۆرینه‌ی کرێکاره‌ گه‌نجه‌کان که‌ ته‌نانه‌ت ناوی شه‌ویشیان نه‌بوو وه‌کوو هێزی به‌سیج چوونه‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ و ئه‌و بیرۆکه‌یان هه‌بوو که‌ "ده‌بێت بڕۆین و وڵاتی ئیسلامیی خۆمان بپارێزین چوونکه‌ ئه‌گه‌ر دوژمن زاڵ بێت نه‌ نانمان ده‌بێت نه‌ک هیچی‌تر."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11926

Your Comment

You are replying to: .
captcha