به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یى گوتى: "گفتوگۆ هه‌بوووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێک نییه. كۆبوونه‌وه‌ى جیددى كراوه. ئه‌و داواكارییانه‌ى هه‌یانبووه، له ڕووى پێشكه‌ش كردنى ئامار و زانیارى له باره‌ى مووچه‌خۆرانه‌وه، كارئاسانییان بۆ كراوه. وردبینییش له لیستى فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده و ته‌ندرووستى كراوه".
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش گوتى: "تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ كردنه‌وه‌یان نییه".
ڕوونیشی كرده‌وه: "مانگێک به‌ر له ئێستا لیژنهیێكى به‌غدا هاتنه هه‌ولێر و ئه‌و خاڵانه‌ى به‌غدا داوای كردبوو، كێشه نه‌بوو، له به‌ڕێوبردنى هاوبه‌ش یان هه‌ر شێوازێک هه‌بێت كه خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكات، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى فڕۆكه‌خانه‌كان به لاى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئاساییه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌ییمان له به‌غدا نه‌بینیوه".
سه‌فین دزه‌یى سه‌باره‌ت به پرسى نه‌وت و مامه‌ڵه‌كردنى به‌غدا به نه‌وتى كه‌ركووک، گوتى: "ئه‌و نه‌وته‌ى پێشتر هه‌رێم هه‌نارده‌ى ده‌كرد، ئێستا له ده‌ستى حكوومه‌تى فیدراڵه. به‌شێكى كه 40 تا 50 هه‌زار به‌رمیله به تانكه‌ر ڕه‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت. ئه‌وى دیكه‌ى ده‌خرێته‌وه ژێر خاک. واته حكوومه‌تى عێراق سوودى لێ نابینێت. له برى ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و نه‌وته به بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى توركیا بكرێت. سۆمۆ خۆى سه‌رپه‌رشت بێت له فرۆشتنى. ئه‌و داهاته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ده‌بێته داهاتێكى زیاتر بۆ عێراق و ئه‌گه‌ر بودجه‌ش په‌سند بكرێت و داهاتى عێراق زیاتر بێت، بێگومان كوردیش لێى سوودمه‌ند ده‌بێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment