بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەکر بوزداغ لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنووسیدا وتى، بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربەست بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە سووریادا کاریگەریی نابێت بۆ سەر ئەرکە سەربازییەکەی وڵاتەکەی دژی یەپەگە لە ناوچەی عەفرین.
پێشتریش حامی ئاكسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ "ئاگربه‌ستی مرۆیی" له سووریا و رایگه‌یاند: "توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه‌ی ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا".
دوای حەوت ڕۆژ لە بۆمباران کردنی بەردەوامی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی سووریاوە، ڕۆژى شەممە ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژە بڕیارى ئاگربەستى بۆ ماوەى ٣٠ ڕۆژ پەسەند کرد.
Your Comment