به‌غدا داوای له‌ ڕیاز کردوووه‌ تیرۆریسته‌کانی عه‌ره‌بستان ڕاده‌ست بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: داوای عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی سعوودییه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ ڕیاز به‌ ئامانجی موحاکمه‌یان له‌ وڵاته‌که‌یان ئه‌نجام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم" ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ من نازانم داواکه‌ی سعوودییه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌نجام بوووه‌ یان نا، زیادی کرد: ئامانجی عه‌ره‌بستان له‌ داواکاری بۆ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستیه‌کانی خۆی له‌ به‌غداوه‌ بۆ ڕیاز، موحاکمه‌ی ئه‌وان له‌ وڵاته‌که‌یانه‌.

حه‌دیسی جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ ده‌ستووری عێراقی ده‌ڵێت که‌ هه‌ر که‌سێک له‌ خاکی عێراقدا تووشی تاوان ببێت و هه‌ڵمه‌تێک دژی هاووڵاتییان و داموده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بدات، ده‌بێ له‌ دادگه‌ی عێراقدا موحاکمه‌ بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11915

Your Comment

You are replying to: .
captcha