گرینگترین ڕکابەری ئەردۆغان مراڵ ئاکشنێرە/ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار دەچێتە خولی دووهەم

بەشی تورکیا- موراد گزیچی سەرۆکی کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی باس لەوە دەکات گرینگترین ڕکابەری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی بەردەمی تورکیادا مراڵ ئاکشنێرە و هەڵبژاردنەکەش دەچێتە خولی دووهەمەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد گزیچی سەرۆکی کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی لە لێدوانێکدا ئاماژە دەکاتە هەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٩ لە تورکیا و دەڵێت: بەگوێرەی ڕاپرسییەکان مراڵ ئاکشنێر سەرۆکی پارتی "باش"ی تورکیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ساڵی ٢٠١٩ی تورکیا جیدی ترین ڕکابەری ئەدۆغان دەبێت و هەڵبژاردنەکەش دەچێتە خولی دووهەمەوە.

ناوبراو ئاشکراش دەکات: ئەم بابەتە بە گوێرەی ڕاپرسییەکان جوان دیارە و هەر بەم پێیە گۆڕەپانی هەڵبژاردن دەبێتە شانۆی ڕکابەریی ئەردۆغان و ئاکشنێر. هاوپەیمانیی پارتی داد و گەشە لەگەڵ پارتی بزاڤی نەتەوەپەرست گۆڕانکاریی زۆری بەدواوە بووە و ئەم گۆرانکارییە بەتایبەت لە ڕێژەی دەنگی ناوچە کەناراوییەکانی تورکیا و باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ئانادۆلۆ ئێجگار بەرچاو دەبێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جومهورییەت

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11914

Your Comment

You are replying to: .
captcha