کۆماری چێک هەرچی زووتر ساڵح موسلم ئازاد بکات

بەشی تورکیا- پارتی یەکێتیی دیموکراتییکی سووریا بەیاننامەیێک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا وێڕای ئیدانە کردنی دەستگیریی ساڵح موسلم لە کۆماری چێک داوا دەکات هەرچی زووترە ئازادی بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە وێڕای سەرکۆنە کردنی دەستگیریی ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە داوای لە کۆماری چێک کردووە هەرچی زووتر ئازادی بکات و داوای لێبووردنیش بکات بەهۆی ئەو کارە نایاسایی و نائەخلاقییە کە ئەنجامی داوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا و ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسیی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا لەسەر داوای وڵاتی تورکیا دەستگیر کراوە و باس لەوەش کراوە: جەنابی موسلم لە خەباتی دژ بە داعش لە سووریادا ڕۆڵێکی دیپلۆماتیکی هەرە گرینگی بووە و لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییشدا وەکوو کەسێک دەوری دەبینی کە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی دەگەیاندە گوێی هەموو جیهان. لە سەردەمی سەرۆکایەتیشی لە یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا هەوڵی زۆری داوە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و وەکوو هاووڵاتیێکی سووریا دەنگی ڕاستەقینەی ئەم وڵاتەی گەیاندۆتە هەموو جیهان. موسلم بە ئێستاشیەوە خەریکی بزاڤێکی گرینگی دژە تیرۆر لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناڤێنە.

سەرچاوە: هاوار نیووز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11913

Your Comment

You are replying to: .
captcha