موجتەبا میهەن پەرەست لە لێدوانێک بۆ کوردپرێس وتی: پاڵەپەستۆیێکی نوێی بارین لە دووشەممەوە دێتە ناو پارێزگای ئیلام و دەبێتە هۆکاری بەفر و باران و تەرزە لە شوێنە جیاوازەکانی پارێزگادا.
باسی لەوەش کرد لە دیکەی پاشهاتەکانی ئەم پاڵەپەستۆ بەهێزە لێزەمەی باران و پەنگ خواردنەوەی ئاو لە شەقام و پیادەڕۆ و تەم و مژی شوێنە بەرزەکان و خز بوونی جادەیە کە دەبێت لەمبارەوە بەرپرسان ئاگایان لێبێت و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.
هەروەها ڕایگەیاند: ئەگەری ئەوەش هەیە لە کۆتا ڕۆژەکانی حەفتەدا لە پارێزگا و بە تایبەت لە خاڵە سنوورییەکاندا خۆڵبارین هەبێت.
شیاوی ئاماژەیە لافاوی توندی شەوی ڕابردوو لە دێلۆران ڕێگای ئەو شارە بۆ ئەندیمێشکی تووشی کێش کرد. لە سنووری دەشتی عەباس ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید ئاو هەڵی گرت و شۆفێرەکەی بە یارمەتیی فەرمانبەرانی مانگی سوور ڕزگاری بوو.
بە گوێرەی پێشبینیی کەشناسیی پارێزگا ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی لەم چەشنە لە پارێزگادا هێشتاکەش هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment