بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سووریا و وتی: ئێمە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا ئەو ناوچانەمان ڕادەستی خاوەنەکانیان کردەوە، ئەو کارەی لە ئۆپەراسیۆنی فوراتدا لە "جرابلس" و "الرای" کردمان لە عەفرین، ئیدلیب و منبجیش دەیکەین.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: ئەو کەسانەی کە لە 11 هەزار کیلۆمەتر ئەولاترەوە هاتوون و مووچەی تیرۆریستان دەدەن لە وتەکانی ئێمە دڵنیگەرانن، ئەوان بزانن کە ئێمە ڕێز لەوانەی خەیانەتمان پێ دەکەن ناگرین.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment