بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ هێرشی مووشەکی و ئاسمانیی قورسی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی "جندیرس" و "جبل الاحلام" و "باسوتە" لە عەفرین درێژەی هەبوو.
هەواڵنێری ئەلمەیادین پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند تۆپخانەکانی تورکیا خەریکی تۆپبارنی قورسی ناوندی شاری جندیرسن و بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە خەڵکێکی زۆر لە دانیشتوانی شارەکە لە ناوچەکە هەڵاتوون.
هاوکات هەواڵدەریی ئانادۆڵۆی تورکیا ئیدیعا دەکات کە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ میلیشیاکانی سوپای ئازاد پاش پێکدادانێکی قورس لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل لە نزیکیی گوندی "عومرانلی" لە دەڤەری "شران"ی ناوچەی عەفرین بنکەیێکی مەشق و ڕاهێنانی یەپەگەیان کونترۆڵ کردووە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ژمارە 2401ی بۆ ئاگربڕی یەک مانگە لە سەرانسەری خاکی سووریا پەسەند کردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment