باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سەردانی سلێمانی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مورتەزا عەبادی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، سەبارەت بە ئەو کۆبوونەوەیە کە ڕۆژی شەممە بەڕێوە چوو وتی: لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە سەرپەرشتیاری ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا بەڕێوە چوو پرسە سیاسی و ئابووری و زانستی وپەروەردەییەکان بە تایبەت پێوەندیی دوو لایەنەی تاران و بەغدا لێک درایەوە و ڕێگاکانی بەهێز کردنیان خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مورتەزا عەبادی وتیشی بەڕەسمی ناسینی بازگەکان و بازاڕچەکانی سنووری ئێران لەگەڵ باکووری عێراقی یەکێکی تر لە بابەتەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بوو و هیوای خواست عێراقیش بە ئاوڕ دانەوە لە گرینگایەتیی بازگەکان بۆ بەهێز کردنی بنەمای ئابووریی بنەماڵە سنوورنشینەکانی دوولایەن، بە ڕوانگەیێکی ئەرێنییەوە، هاوکاری بکات.

ناوبراو وتیشی: محەممەد فەرازمەند بەڕێوەبەری گشتیی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لەو کوبوونەوەیە وتاریان دەرکردووە.

سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر هەروەها زیادی کرد ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق هاوڕێ لەگەڵ شاندێک پاش ئامادەبوون لە ماڵی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کۆچ کردووی عێراق لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی باڵای نووسینگەسی سیاسیی یەکێتی، دیداریان کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11906

Your Comment

You are replying to: .
captcha