ئاسیا عەبدوڵڵا: با كەس چاوەڕوانی كەوتنی عەفرین نەبێت

بەشی سووریا- ئاسیا عەبدوڵڵا، هاوسەرۆكی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (تەڤدەم) ڕای‌گەیاند: عەفرین سەردەكەوێ و با كەس چاوەڕوانی كەوتنی نەكات.

کوردپرێس- ئاسیا عەبدوڵڵا لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ژن نیوز ئاماژەی بەوەش كردوووە: "هێرشی دەوڵەتی توركیا، داعش و قاعیدە، بە شەو و ڕۆژ بە چەكی قورس بەردەوامە بۆ سەر عەفرین كە بەرخۆدانێكی مێژوویی لە عەفرین لە ئارادایە، زیاتر لە مانگێكە لە بەرانبەر حكوومەتێكی فاشیستی ئەندامی ناتۆ كە لە هەموو دەرفەت و كەرەستەیێكی سەربازی بە مەبەستی چۆڵ كردنی عەفرین كەڵک وەردەگرێ، خۆڕاگری دەكرێت".

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو: "دەیانەوێت هەرچۆنێک بێ ئیرادەی گەلی عەفرین بشكێنن، بەڵام ڕووبەڕووی فیداكاری و نەبەردێكی بێ وێنە بوونەتەوە، شەڕڤانان گیان لەسەردەستانە دەجەنگن، لاپەڕەیێكی نوێ لە مێژووی كورد و مرۆڤایەتی خەریكە دەنووسرێتەوە، هێزێكی سەربەخۆ بە چەكی ئاسایی توانیویەتی زیاتر لە یەک مانگ لە بەرانبەر هێزێكی ناتۆ شەڕ بكات".

ئاسیا عەبدوڵڵا هەروەها دەڵێت: "ئەوەی كە گەلی عەفرینی لەسەر پێ هێشتۆتەوە، ئیرادەیێكی پۆڵایینە، پێگە و كاراكتێری ژنان لەو شەڕەدا بێ‌هاوتایە".

ماوەی 36 ڕۆژە عەفرین لە ژێر لەشكركێشیی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی نزیک لە توركیایە، شەڕڤانانی یەپەگە و یەیەژە بەرگرییی سەخت لە ناوچەكانی كانتۆنەكە دەكەن.

ئاسیا عەبدوڵڵا ئەوەشی وتوووە: "مانەوە لە عەفرین و پارێزگاری كردن لێی لە كاتێكدا كە شەو و ڕۆژ بۆمب-ت بەسەردا ببارێ كارێكی زۆر دژوارە، بەڵام ڕۆحیەتی خۆشەویستی و یەک چارەنووسیی گەلی ئێرە چەند قات زیادی كردوووە، هەر ماڵ یان گوندێک كە وێران دەبێت، هەموو كەس دەچێت بە هانای خەڵكەكەیەوە، دەرگای هەموو ماڵێک بە ڕووی هەموو كەسێكدا كراوە و ئاوەڵایە، هەرچییێک هەیان بێت لەگەڵ یەكتر بەشی دەكەن".

مەبەستی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی نزیک لە توركیا ئەوەیە، دەیانەوێت كۆتایی بە دەسەڵاتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بهێنن، كە بە هاوپەیمانیی نزیكی ویلایەتەیەكگرتوووەكانی ئەمەریكا دادەنرێت بۆ شەڕی دژی داعش.

ئاسیا عەبدوڵڵا لە بارەی پشتیوانی كردنی عەفرین لە دەرەوە وتی: "پشتیوانیی نێونەتەوەییی پارێزەرانی عەفرین بۆ ئێمە سەرچاوەی مۆڕال و كانگای بەرخۆدانییە، هەر بۆیەش لێرەوە سڵاوی خۆمان ئاراستەی هەموو دۆستانمان دەكەین".

ناوبراو وتیشی: "بە تەواوی هێزە نێودەوڵەتییەكان دەڵێین، ئەگەر پێتان وایە كە دەوڵەتی توركیا دەتوانێت بەزوویی شكست بە عەفرین بێنێت و داگیری بكات، بێجگە لە ڕووڕەشی و شەرمەزاری شتێكی دیكەتان دەست ناكەوێت، با هیچ كەس چاوەڕوانی كەوتنی عەفرین نەكات، عەفرین سوێندی خواردوووە سەربكەوێت و پارێزگاری لە دیموكراسی لە ناوچەكەدا بكات."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11898

Your Comment

You are replying to: .
captcha