هەندێک کەس هەوڵ دەدەن پێش هەڵبژاردن شاری کەرکووک بشێوێنن

بەشی عێراق و هەرمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پۆلیسی كه‌ركووك، سەرەڕای ڕەت کردنەوەی دەنگۆی نائارام بوونی کەرکووک وتی شاره‌كه‌ ئارامه ‌و ته‌نها ئه‌وه‌یه‌، ده‌یانه‌ویت پێش ده‌نگدان شار بشێوێنن."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، لەو بارەیەوە رای­گه‌یاند،" شار ئارامه‌ و نه‌ داعش، له‌ شاردا هه‌یه‌، نه‌ هیچ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌، ده‌یانه‌ویت پێش ده‌نگدان شار بشێوێنن، شاری كه‌ركوك ئارامه‌ و ده‌نگۆكان راست نین".

له‌ئێستادا له‌ شاری كه‌ركووك ترس و دڵه‌راوكێ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ بینراون، له‌ گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جموجووڵی چه‌كدارانی داعش، له‌ سنووری شاری كه‌ركووك، هاوكات ئه‌وه‌ ده‌نگۆیانه‌ش له‌ئارادان كه‌ پۆلیسی فیدراڵی عێراق، چه‌ند سه‌نگه‌رێكی چۆڵ كردبێت و هێزی پێشمه‌ركه‌ شوێنه‌كانیان گرتوووه‌ته‌وه‌.

هاوکات محه‌ممه‌د عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقیش شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند، شاری كه‌ركووك ئارامه ‌و"ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ چه‌كداری داعش له‌ناوچه‌كه‌ بینراون و جموجۆڵیان كردوووه‌".

سەرچاوە: خەندان

News Code 11880

Your Comment

You are replying to: .
captcha