پێنتاگۆن پشتگیری لە کوردەکان دەکات و کۆشکی سپی لە تورکیا

بەشی جیهان- بەرپرسی هاوئاهەنگی بۆ کاروباری میدیایی لە بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی سووریا دەڵێت لە مامەڵەی بەرپرسانی کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا هەمبەر پرسی کوردەکانی سووریا جیاوازی هەیە بەم شێوەیە کە پێنتاگۆن پشتگیری لە کوردەکان دەکات و کۆشکی سپی پاڵپشتی تورکیایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاردۆ بووکانی بەرپرسی هاوئاهەنگی بۆ کاروباری میدیایی لە بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی سووریا سەبارەت بە ئەگەری چۆڵ کردنی منبج لە لایەن ئەمریکاوە و هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە بە ئەلمانیتۆری وت: کاتێک لە نێوان سیاسەتوانان و فەرماندەکانی ئەمریکا سەبارەت بە چۆنییەتی پاڵپشتی کردنی کوردەکان ڕاجیاوازی ببێت مومکینە قسەی ئاخر فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا دەری ببڕن.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە بارەی مامەڵەی ئەمریکا هەمبەر پرسی کورد گەیشتووینەتە ئەو دەرەنجامە پێنتاگۆن کە فەرماندەکانی لەگەڵ کورد شەڕی داعشیان کردووە پشتگیری لە کوردەکان دەکات و کۆشکی سپی پاڵپشتی لە تورکیا دەکات.

کاردۆ بووکانی زیادی دەکات بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە فەرماندە ئەمریکییەکان لە منبج هۆشدارییان بە تورکیا داوە و هەروەها هێرشی ئەمریکا بۆ سەر لاینگرانی دەوڵەتی سووریا لە دەیرەزوور، هێزە ئەمریکییەکان لە منبج دەمێننەوە.

هاوئاهەنگ کەری میدیایی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی سووریا لەو باوڕەدایە کە خراپترین سیناریۆ ئەوەیە کە هێزە ئەمریکییەکان منبج چۆڵ بکەن و ئەوەی کە ڕووسیا لە عەفرین کردی دووپات ببێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11876

Your Comment

You are replying to: .
captcha