بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیکری ئیشیک جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە سەفەرێکی خۆیدا بۆ باتمان ئاماژەی کردە ڕێککەوتنەکانی نێوان یەپەگە و هێزەکانی ەشار ئەسەد و وتی: ئەگەر هێزەکانی بەشار ئەسەد بۆ ەرنگاربوونەوەی یەپەگە ڕەوانەی عەفرین کرابێتن ئەوا کێلەمان لەگەڵیان نابێت. بەڵام ئەگەر ئامانجیان پشتیوانی لە یەپەگە بێت با بزانن تورکیا لەو ڕێبازەی هەڵیبژاردووە پاشگەز نابێتەوە و هەر کارێکیش پێویست بێت ئەنجامی دەدات.
لە درێژەی وتەکانیدا جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا وتیشی: وتەکانی حکوومەتی سووریا لەسەر پشتیوانی لە عەفرین و یەپەگە و پەیەدە بۆ ئێمە هیچ مانایێکی نییە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی Diken
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment