هێزەکانی بەشار ئەسەد دژ بە یەپەگە بن کێشەمان لەگەڵیان نابێت

بەشی تورکیا- فیکری ئیشیک جێگری سەرۆک‌وەزیرانی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە ئامادە بوونی هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا لە عەفرین و وتی: ئەگەر هێزەکانی بەشار ئەسەد بۆ بەرنگار بوونەوەی یەپەگە ڕەوانەی عەفرین کرابێتن ئەوا ئێمە هیچ کێشەیێکمان لەگەڵیان نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیکری ئیشیک جێگری سەرۆک‌وەزیرانی تورکیا لە سەفەرێکی خۆیدا بۆ باتمان ئاماژەی کردە ڕێککەوتنەکانی نێوان یەپەگە و هێزەکانی ەشار ئەسەد و وتی: ئەگەر هێزەکانی بەشار ئەسەد بۆ ەرنگاربوونەوەی یەپەگە ڕەوانەی عەفرین کرابێتن ئەوا کێلەمان لەگەڵیان نابێت. بەڵام ئەگەر ئامانجیان پشتیوانی لە یەپەگە بێت با بزانن تورکیا لەو ڕێبازەی هەڵیبژاردووە پاشگەز نابێتەوە و هەر کارێکیش پێویست بێت ئەنجامی دەدات.

لە درێژەی وتەکانیدا جێگری سەرۆک‌وەزیرانی تورکیا وتیشی: وتەکانی حکوومەتی سووریا لەسەر پشتیوانی لە عەفرین و یەپەگە و پەیەدە بۆ ئێمە هیچ مانایێکی نییە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی Diken

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11832

Your Comment

You are replying to: .
captcha