بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایتۆن چیرای سکرتێری گشتیی پارتی باش و نوێنەری ئەزمیر لە پارلەمانی تورکیا وێڕای ڕەخنە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دەریبڕی: هەندێک گۆڕانکاری لە عەفریندا ڕووی داوە کە کاریگەرییێکی ئەوتۆی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە دەبێت. سەرۆککۆمار لە وتەکانی ماوەیێکی پێس ئێستای خۆیدا ڕایگەیاند کێشەی سیاسەتی دەرەوەی وڵات لە ڕێگای گفتوگۆ و دانوستاندنەوە چارەسەر دەکرێن، ئەگەر واتە بۆ ڕۆڵەکانی ئێمە دەکوژرێن و بریندار دەبن؟
ڕایانگەیاندووە پاش ئەوەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون سەرکەوت و سەروەریی خاکی سووریا مسۆگەر بوو تورکیا دەکشێتەوە، دەسا ئەگەر وایە حکوومەتی تورکیا بۆ دیالۆگ لەگەڵ سووریا دەست پێناکات و چاوەڕوانی چییە؟ ئایا بەڵێنی داوەتە ئەمریکا هەمبەر مانەوە لە عەفرین و مەنبەج هێزەکانی یەپەگەش لە ڕۆژهەڵاتی فورات بمێننەوە؟
سەرچاوە: CNNturk
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment