بۆ مانەوە لە عەفرین بەڵێنی مانەوەی یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی فوراتتان داوەتە ئەمریکا؟

بەشی تورکیا- ئایتۆن چیرای سکرتێری گشتیی پارتی باش و نوێنەری ئەزمیر لە پارلەمانی تورکیا وێڕای ڕەخنە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین پرسیاری لە حکوومەتی ئەو وڵاتە کرد: هەمبەر مانەوە لە عەفرین و مەنبەج بەڵێنتان داوەتە ئەمریکا یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی فورات بمێنێتەوە؟

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایتۆن چیرای سکرتێری گشتیی پارتی باش و نوێنەری ئەزمیر لە پارلەمانی تورکیا وێڕای ڕەخنە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دەری‌بڕی: هەندێک گۆڕانکاری لە عەفریندا ڕووی داوە کە کاریگەرییێکی ئەوتۆی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە دەبێت. سەرۆک‌کۆمار لە وتەکانی ماوەیێکی پێس ئێستای خۆیدا ڕای‌گەیاند کێشەی سیاسەتی دەرەوەی وڵات لە ڕێگای گفتوگۆ و دانوستاندنەوە چارەسەر دەکرێن، ئەگەر واتە بۆ ڕۆڵەکانی ئێمە دەکوژرێن و بریندار دەبن؟

ڕایان‌گەیاندووە پاش ئەوەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون سەرکەوت و سەروەریی خاکی سووریا مسۆگەر بوو تورکیا دەکشێتەوە، دەسا ئەگەر وایە حکوومەتی تورکیا بۆ دیالۆگ لەگەڵ سووریا دەست پێناکات و چاوەڕوانی چییە؟ ئایا بەڵێنی داوەتە ئەمریکا هەمبەر مانەوە لە عەفرین و مەنبەج هێزەکانی یەپەگەش لە ڕۆژهەڵاتی فورات بمێننەوە؟

سەرچاوە: CNNturk

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11793

Your Comment

You are replying to: .
captcha