وەڵامی سووریا بە یارمەتی خواستنی عەفرین پەندێک بوو بۆ کورد

بەشی جیهان- باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا دەڵێت: وەڵامی سووریا بە یارمەتی خواستنی عەفرین پەندێک بوو بۆ کورد، تا فێر ببن داوای یارمەتی لە چ کەسانێک بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند هێزەکانی سەر بەو وڵاتە گەیشتوونەتە عەفرین. هێزە کوردەکان کە ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی تورکیا بوونەتەوە داوایان لە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا کرد بۆ بەرگر کردن لە سنوورەکانی سووریا هێزەکانی ڕەوانەی ئەو ناوچەیە بکات.

پیتر فورد باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا لەو بارەیەوە بە سپۆتنکی وت: ناردنی هێزەکانی حکوومەتی سووریا بۆ عەفرین پەیامێکی ڕوون ئاشکرا دەکات کە حکوومەتی ئەو وڵاتە دەیهەوێت بست بە بستی خاکی سووریا لە ژێر کونترۆڵی خۆیدا بێت.

ناوبراو زیادی کرد ئەوەی کە حکوومەتی سووریا لە عەفرین دەیکات پەندێکە بۆ کوردەکان، کوردەکان فێر دەبن لە کاتی تەنگانەدا پاڵ بە کێوە بەن.

مەکس ئابرامز شرۆڤەکاری ئەنجومەنی پێوەندییە دەرەکییەکان سەبارەت بە داخڵ بوونی هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا بە عەفرین لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا دەنووسێت: پاڵپشتیی هێزەکانی سەربە حکوومەتی سووریا لە کوردەکان لە عەفرین لە ڕوانگەی ئەمریکاوە سەرسوڕ هێنەرە چوونکە ئەمریکا وەکوو لەمپەڕێک بۆ ڕێگری کردنی دزەی حکوومەتی سووریا بە کوردەکاندا دەنواڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11783

Your Comment

You are replying to: .
captcha