به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێمیلی سۆرێنبری نوێنه‌ری پارتی کرێکاری به‌ریتانیا له لێدوانێکی خۆی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی باکووری سووریای ئیدانه کرد.
نوێنه‌ری پارتی کرێکار گرته‌ڤیدیۆی لێدوانه‌که‌ی خۆی له توویته‌ر بڵاو کردۆته‌وه و تێیدا گوتوویه‌تی: ئێمه سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ ناوچه‌ی عه‌فرین ده‌که‌ین.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی کردۆته پاڵپشتی کردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژ به عه‌فرین و زیادی کردوووه: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ناتوانێت هاوڕێمان بێت له ئیدانه کردنی ئه‌و هێرشه‌ی تورکیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕوونی بکاته‌وه که بۆچی بڕوای وایه تورکیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه کۆمه‌ڵگه‌ی بێبه‌رگریی کورد له عه‌فرین بکاته ئامانجی هێرشه‌کانی خۆی.
لای خۆیه‌وه جرمی کۆربین سه‌رۆکی پارتی کرێکاری به‌ریتانیاش وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتیی خۆی له کوردی دانیشتووی عه‌فرین داوای ئاگربڕ و وه‌ستاندنی هێرشی تورکیا بۆ ناوچه‌که‌ی کردوووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ بۆریس جانسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا مانگی ڕابردوو که تورکیا هێرشی بۆ عه‌فرین ده‌ست پێ‌کردبوو وتبووی ئه‌نقه‌ره مافی خۆیه‌تی بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنووره‌کانی خۆی ئه‌و چه‌شنه کارانه بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment