ئاگامان لێ نییه‌ له‌ عه‌فرین چی ڕوو ده‌دات

به‌شی سووریا- هیزه‌ر ناوێرت له‌ پرێس کۆنفڕانسی ڕۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌ ڕووداوه‌کانی ڕۆژی ڕابردووی عه‌فرین کرد و ڕای‌گه‌یاند: زانیارییه‌کانمان له‌ باره‌ی ڕووداوه‌کانی عه‌فرینه‌وه‌ سنووردارن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا تیشکی خسته‌ سه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژی ڕابردووی عه‌فرین و چوونی هێزی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌و کانتۆنه‌ و بۆردومان کرانیان له‌ لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌ و پاشان کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مریکا به‌رپرسیار نییه‌ له‌ عه‌فرین و یارمه‌تیی سه‌ربازیش بۆ که‌س دابین ناکات. هه‌ر بۆیه‌ش زانیاریی ئێمه‌ له‌ باره‌ی ڕووداوه‌کانی ڕۆژی ڕابردووی عه‌فرینه‌وه‌ سنوورداره‌ بۆیه‌ پێشنیار ده‌که‌م زانیاری له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ربگرن. ئه‌مریکا پاڵپشتی یه‌کپارچه‌ییی سووریا ده‌بێت به‌م سنوورانه‌ی ئێستاکه‌وه‌ و نایهه‌وێت سنووره‌کان ده‌ستکاری بکرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11765

Your Comment

You are replying to: .
captcha