بەپێی هەواڵی کوردپرێس دوو سه‌ربازی سووریا كه له‌و یه‌كه‌یه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته بوون كه هاتبوونه شاری عه‌فرین، به بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا كوژران.
هاوكات میدیای نزیك له‌یه‌په‌گه برینداربوونی سێ سه‌ربازی دیكه‌ی سووریایان له عه‌فرین، به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیاوه بڵاو كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاژانسی سانا-ی فه‌رمیی سووریا بڵاوی كرده‌وه، كه هاوكات به‌چوونی هێزێكی سووریا بۆ نێو عه‌فرین، توركیا به‌چڕی ده‌ستی به‌بۆردوومان كردوووه.
له‌كاردانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی یه‌په‌گه و دیمه‌شق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆدانی عه‌فرینی كرد، هاوكات ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه ڕێگرییان له‌ڕێككه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و كورده‌كان كردوووه.
هه‌ر دوێنێ ئه‌ردۆغان هۆشداری دا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر سووریا هاوكاریی كورده‌كان بكات ئه‌وا "په‌رچه‌كرداری توند"یان ده‌بێت.
Your Comment