بەپێی هەواڵی کوردپرێس سالى جۆنز وتەبێژى کۆمپانیاى شێڤرۆنى ئەمریکى لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان دەستی کردوووەتەوە بە پڕۆسەکانى هەڵکۆڵین لە کێڵگەى سارتا سێ لە هەرێمى کوردستان.
کۆمپانیاى شێڤرۆن لە تشرینى یەکەمى رابردوودا بەشێوەیێکى کاتى چالاکییەکانى لە هەرێمى کوردستان وەستاند، دواى ئەنجام دانى ریفراندۆم لە هەرێمى کوردستان.
کۆمپانیاى شێڤرۆن لەچەند کێڵگەیێکى نەوتى لە سنوورى قەزاى خەبات سەر بە پارێزگاى هەولێر و قەزاى قەرەداغ سەر بە پارێزگاى سلێمانى کار دەکات.
Your Comment