بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەریق ڕەمەزان شەریف بە کەناڵی "جمهوری ئیسلامی ئێران"ی ڕاگەیاند، تیمەکانی گەڕان بەدوای فڕۆکەکەدا ئەمڕۆ توانیویانە لە چیای "دەنا" لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس پاشماوەی فڕۆکەکە بدۆزنەوە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر فڕۆکەیێکی ئێرانی لە جۆری AB-3704 دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە فڕینی لە تارانەوە، لە ڕادار ون بوو و لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس کەوتەخوارەوە و تێکشکا، بەڵام بەفر و خراپیی کەش و هەوا، دۆزینەوەی فڕۆکەکەی لای تیمەکان سەخت کردبوو.
هاوکات هەرچەندە تا ئێستا ئێران بەفەرمی گیانلەدەستدانی سەرنشینەکان کە ٦٦ کەس بوون ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەگەری هەیە سەرجەمیان گیانیان لەدەست دابێت
Your Comment