بەپێی هەواڵی کوردپرێس كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ لەكۆنفراسێكدا رایگەیاند، شەش هەزار و 904 كەس لە 88 حزب و هاوپەیمانی كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.
بەپێی كۆمسیۆن، لە پارێزگای بەغدا هەزار و 985 پاڵێوراو لە 40 حزب و هاوپەیمانی هەڵبژاردن كێبركێ لە سەر 71 كورسی دەكەن، كە 69 كورسی بۆ گشتی و هەریەكە لە سائیبە و مەسیحییەكان كورسییەك دەبەن.
هەروەها لە پارێزگای بەسرە، 522 پاڵێوراو لە 28 حزب و هاوپەیمانی بۆ 25 كورسی كێبڕكێ دەكەن، لە پارێزگای نەینەواش907 پاڵێوراو لە 44 حزب و هاوپەیمانی بۆ 34 كورس كێبڕكێ دەكەن، كە 31 كورسییان گشتین و هەریەكە لە مەسیحیەكان و شەبەك و ئێزیدییەكان-یش كورسیەك دەبەن.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەشڵێت، لە كەركوك 291 پاڵێوراو لە 31 حزب و هاوپەیمانی بۆ 13 كورسی كە یەكێكیان بۆ مەسیحیەكانە كێبڕكێ دەكەن، لە پارێزگای هەولێریش 173 پاڵێوراو لە 27 حزب و هاوپەیمانی بۆ 16 كورسی و كە یەكیكیان بۆ مەسیحیەكانە كێبڕكێ دەكەن.
لە پارێزگای سلێمانییش 211 پاڵێوراو لە 26 حزب و هاوپەیمانی بۆ 18 كورسی كێبڕكێ دەكەن، هەروەها لە پارێزگای دهۆك 115 پاڵێوراو لە 24 حزب و هاوپەیمانی بۆ 12 كورسی كە كورسیەك بۆ مەسیحیەكانە كێبڕكێ دەكەن.
لە پارێزگای دیالە 359 پاڵێوراو لە 36 حزب و هاوپەیمانی بۆ 14 كورسی كێبڕكێ دەكەن و لە پارێزگای سەڵاحەدین 332 پاڵێوراو لە 33 حزب بۆ 12 كورسی كێبڕكێ دەكەن، لە ئەنباریش 373 پاڵێوراو لە 32 حزب و هاوپەیمانی بۆ 15 كورسی كێبڕكێ دەكەن، لە پارێزگای بابل-یش 338 پاڵێوراو لە 26 حزب و هاوپەیمانی بۆ 17 كورسی كێبڕكێ دەكەن.
لە كەربەلاش 197 پاڵێوراو لە 25 حزب و هاوپەیمانی بۆ 11 كورسی و لە نەجەف 244 پالێوراو لە 29 حزب بۆ 12 كورسی كێبڕكێ دەكەن.
هەر بەپێی كۆمسیۆنی باڵای عێراق، لە پارێزگای میسان 105 پاڵێوراو لە 21 حزب بۆ 10 كورسی و لە دیوانییە 191 پاڵێوراو بۆ 11 كورسی و لە پارێزگای واست 180 پاڵێوراو لە 33 حزب و هاوپەیمانی بۆ 12 كورسی كە كورسییەك بۆ فەیلیەكانە كێبڕكێ دەكەن، لە پارێزگای زیقاریش 279 پاڵێوراو لە 24 حزب بۆ 19 كورسی و لە مسەنا 102 پاڵێوارو لە 22 حزب و هاوپەیمانی سیاسی بۆ 7 كورسی كێبڕكێ دەكەن.
بڕیارە 12ی مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
Your Comment