بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی خورماتوو لیژنەیێک پێکدەهێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ھەنگاوێکدا بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی خورماتوو، بە بڕیاری پارێزگاری سەڵاحەدین، ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لەناو سەنتەری ئەو شارە دەکشێنەوە و لەناوچەکانی دەوروبەر جێگیر دەکرێن، لیژنەیێکیش بۆ ناونووس کردنی زیان لێکەوتوووان پێکدەھێنرێت بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوەیان.

کوردپرێس- جەمال عەتاب، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی پارێزگاری سەڵاحەدین لەو بارەیەوە رایگەیاند:" ڕۆژی 19ی 2ی 2018، وەفدێک بە سەرۆکایەتیی جێگری دووهەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاری سەڵاحەدین، سەردانی قەزای خورماتوویان کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ ھاووڵاتییانی کوردی قەزاکەدا کۆ بوونەوەتەوە و لە کەم و کورتییەکانی شارەکەشیان کۆڵیوەتەوە.

ناوبراو وتیشی: وەفدەکە لەگەڵ فەرماندەی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا کۆ بوونەوەتەوە و بەڵێنێ پێداون لەپێناو ئاسایی کردنەوەی دۆخی قەزای خورماتوو، ھێزەکانیان لەسەنتەری ئەو شارە بکشێنێتەوە و لە شوێنێکی گونجاودا جێگیریان بکات.

جەمال عەتاب ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ھەوڵی جدی دەدرێت بۆ ئاشت‌بوونەوەی کۆمەڵایەتی لە شارەکەدا و کۆتایی بە ھەموو کێشەکانیش دەھێندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیێک بۆ ناونووس کردنی زیان‌لێکەوتووان پێکدەھێنرێت بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوەیان.

News Code 11743

Your Comment

You are replying to: .
captcha