ئەردۆغان هەڕەشەی گەمارۆدانی عفرین دەكات

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی گەمارۆدانی كانتۆنی عفرینی باکووری سووریای كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە سوپای توركیا بەرنامەی هەیە، شاری عفرین بەتەواوی گەمارۆ بدات.

ناوبراو راشیگەیاند، سوپای وڵاتەكەی لەچەند رۆژی داهاتوو عفرین گەمارۆ دەدات، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بۆ سەری دەستیپێكردووە.

سوپای توركیا لە 20ی مانگی رابردووەوە دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەر عفرین كردووەو ئۆپەراسیۆنەكەش بەردەوامی هەیە، كە تائێستا بەهۆی بەرگری شەرڤانانی یەپەگە پێشڕەوییەكی وای نەكردووە.

News Code 11742

Your Comment

You are replying to: .
captcha