ئەمریکا مل بە ڕێککەوتنی نێوان کورد و دەوڵەتی سووریا دەدات

بەشی جیهان- ئارۆند لۆند دەڵێت ئەمریکا لە ئەنجامدا مل دەدات بە ڕێککەوتنی نێوان کورد و دەوڵەتی سووریا بۆ جێگیر کردنی هێزی سەر بە سووریا لە عەفرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک هەواڵ لە بارەی ڕێککەوتنی نێوان هێزی کورد ودەڵەتی سووریا لە سەر ناردنی ئەرتەشی سووریا بۆ کانتۆنی عەفرین و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا لەو کانتۆنە دەرکراوە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی کورددایە و دەکەوێتە باکووری سووریاوە.

دەوترێت ئەمانجی ڕێککەوتنەکەش ئەوەیە هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا لە ناوچەکە جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا بەرەو عەفرین. لە لایێکی دیکەشەوە یەپەگە هاوپەیمانی ئەمریکایە و بەشێکی فراوانی خاکی سووریایان لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە بندەست داعش ئازاد کردوووە.

ئارۆند لۆند توێژەرێکی پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلەنتیک لە بارەی کاردانەوەی چاوەڕوان‌نەکراوی ئەمریکا بەرانبەر بە ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی سووریا و یەپەگە بە میدڵ ئیست ئای وت: ئەگەر هێزی کورد ناسراو بە یەپەگە بەو ڕێککەوتنە ڕازی بێت ئەوا ئەمریکاش پێی ڕازی دەبێت.

ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی ڕووسیا وتی: پرسیارەکە ئەمەیە ئایا ڕووسیا ئەم ڕێککەوتنە واژۆ دەکات؟ ئەگەر ئەو کارەی کرد ئەوا کۆتایی بە چاوچنۆکی و گێچەڵسەریی ئەردۆغان دەهێنێت.

News Code 11739

Your Comment

You are replying to: .
captcha