بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پووتین پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و لە پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهدا باس له دوا پێشهاتهكانى سووریا به تایبهتى ئیدلب و عهفرین كراوه.
هەر لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەردۆغان سەبارەت بە ڕێککەوتنی یەپەگە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا و چوونی هێزی ئەرتەشی سووریا بۆ عەفرین و شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا هۆشداری بە پووتن داوە.
هاوکات ههردوو سهرۆكهكه لەبارەی پرۆسەی دروست کردنی خاڵی نوێی چاودێری لە ناوچەکانی داماڵراو لە پێکدادانەکان لە ئیدلیب دوان.
شیاوی ئاماژەیە تەلەڤزیۆنیدەوڵەتیی سووریا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندبوو دەوڵەتی سووریا لەگەڵ یەپەگە ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی ئەرتەشی ئەو وڵاتە بچێتە عەفرین و بەرگریی هاوبەش بکەن لەبەرانبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ئەو کانتۆنە.
هەروەهاش ئەردۆغان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پێشتر ئەو بابەتەی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران باس کردبوو.
Your Comment