وەزارەتی ناوخۆ پێداگرە لە سەر داڕشتنی ڕەشنووسێک بۆ خۆپیشاندانی یاسایی

بەشی ئێران- بەڕێوەبەری گشتیی سیاسیی وەزارەتی ناوخۆی ئێران وتوویەتی بە گوێرەی مادەی 27ی دەستووری ئێران کۆمەڵێک بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی دەستووری و یاسایی لە حەوزەی سیاسیی وەزارەتی ناوخۆدا ئەنجام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەهرام سەرمەست لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕای‌گەیاند: بە بەشداریی نوێنەرانی دام ودەزگای پێوەندیدار چەند دانیشتنێکمان لەو بارەیەوە ئەنجام داوە بۆ ئەوەی لە سەر بنەمای مادەی 27ی دەستوور ڕێسای دابین کردنی ئاسایشی خۆپیشاندانەکان هەموار بکرێت کە 21/9/81 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا پەسەند کرابوو.

سکرتێری کۆمسیۆنی مادەی 10ی یاسای حیزبەکان لە درێژەدا تیشکی خستە سەر یاسای پەسەندکراوی دانیشتنی سێزدەهەمی ئەو کۆمسیۆنە و وتیشی: داوای مۆڵەتنامەی "ئەنجومەنی ڕاوژکارانەی ڕیفۆرمخوازانی خوراسان ڕەزەوی" باس کرا و بڕیاردان لەو بارەیەوە بەستراوە بە ئاراستە کردنی ڕاپۆرتی تۆکمە لە دانیشتنەکانی دواتردا.

News Code 11737

Your Comment

You are replying to: .
captcha