بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیکان ئەردمیر لێکۆڵەری ناوەندی بەرگری لە دیموکراسی بە واشنتن تایمزی وت: بەرپرسانی واشنتن ئاگایان لێی نییە کە تا چ ئاستێک دژایەتی کردن لەگەڵ ئەمریکا لە سەرووی پەیامە سیاسییەکانی ئەردۆغاندایە، ئەوەش پاش نزیکتر بوونی تورکیا بە هەڵبژادرنەکانی سەرۆک کۆماری لە ساڵی 2019 بەرزتر بوەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: میدیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا ئەو بیرە بڕەو پێدەدەن کە ئەمریکا لە ڕێگای پاڵپشتی کردن لە کوردەوە دژی تورکیا پیلان دەگێڕێت.
ئیکان ئەردمیر دەیشڵێت هاوێتە کردنی هەستی دژە کورد و دژە ئەمریکی فورمووڵی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی تورکیایە. ئەردۆغان بەو بیرەوە کە ئەمریکا لە ڕێگای پاڵپشتی کردنی لە کورد دژی تورکیا پیلان دەگێڕێت 80لە سەدی خەڵکی تورکیا لەگەڵ خۆی هاوڕێ دەکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment