چوونی هێزەکانی حکوومەتی سووریا بۆ عەفرین و پشتگیری کردنیان لە یەپەگە، تورکیا ناوەستێنێت

بەشی تورکیا- چاوش ئۆغڵۆ ڕایگەیاند: ئەگەر چوونی هێزەکانی حکوومەتی سووریا بۆ عەفرین بۆ پشتگیری کردنیان لە یەپەگە بێت، ئەو بابەتە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ناوەستێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کاردانەوەی هەمبەر نادرنی هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا بۆ عەفرین کرد و وتی: ئەگەر چوونی هێزەکانی حکوومەتی سووریا بۆ عەفرین بۆ پشتگیری کردنیان لە یەپەگە بێت، ئەو بابەتە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ناوەستێنێت.

چاوش ئۆغڵۆ وتیشی: ئەگەر ناردنی ئەو هێزانە بە مەبەستی پاکسازی کردنی عەفرین لە یەپەگە و پەکەکە بێت کێشە دروست نابێت، بەڵام ئەگەر بۆ یارمەتی دانی یەپەگە بێت کەس ناتوانێت تورکیا بوەستێنێت.

کەناڵی تەلەفیزیۆنیی «الاخباریە» چەند کاتژمێر پێش ئێستا ڕایگەیاند هێزەکانی سەر بە حکوومەتی تورکیا بۆ بەرەنگار بوونەوە هەمبەر هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا دەچنە عەفرین.

پاش ئەوەش نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند: یەپەگە لەگەڵ حکوومەتی سووریا ڕێککەوتوون و بەم زووانە هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا لە کن یەپەگە بەرپرچی هێرشەکانی تورکیا دەدەنەوە.

سەرچاوە: حوڕیەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11732

Your Comment

You are replying to: .
captcha