هیچ هێزێک بە تەنها ناتوانێت ئەو شوێنانەی کە فرە نەتەوەن ئیدارە بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی بوونی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكان بەگرنگ ناودەبات بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەكان و راشیدەگەیەنێت: هیچ هێزێك بە تەنها ناتوانێت لەوشوێنانەی فرە نەتەوەن حوكم بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان كوێخا نەجم ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەڵێت: كۆنترۆڵ كردنی ناوچە جێناكۆكەكان بە هەماهەنگی لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە سەربازییەكانی عێراقدا دەبێت و پێكەوە دەتوانن هەموو دەستێكی دەرەكی لەو سنورانەدا ببڕن و سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە بگێڕنەوە.

ئەندامەكەی سەركردایەتیی یەكێتی لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا وتی حكوومەتی عێراق ئامادەیە بۆ ئەوەی كۆنترۆڵ كردنی ناوچە جێناكۆكەكان بە هاوبەشی لە گەڵ هێزە كوردیەكاندا بەڕێوە ببرێت و لە ئێستاشدا تەنها ئەوە ماوە ئامادەكاری بكرێت بۆ ئەو مەبەستە.

سەرچاوە: رادیۆی نەوا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11731

Your Comment

You are replying to: .
captcha