پێكدادانی نێوان حه‌شد و چه‌كدارانی "ئاڵا سپی" له‌ که‌رکووک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركووک ئاشكرای كرد كه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان چه‌كدارانی حه‌شی شه‌عبی ‌و چه‌كدارانی "ئاڵا سپی" له ‌ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌ رووی داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كرد شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یێكی باشووری كه‌ركووک ڕووی داوه‌ و تا به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وامیی هه‌بوو.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ پێكدادانه‌كه‌ له‌ نزیک گوندی سه‌عدوونییه‌ و شاهرییه‌ی سه‌ر به‌ ناحییه‌ی ڕیاز له‌ باشووری كه‌ركووک ڕووی داوه‌ و شه‌ڕه‌كه‌ش شه‌رێكی قورس بوووه‌ له‌ نێوان هه‌ر دوو لا.

هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌، هێزی پۆلیسی فیدراڵی چوون به ‌ده‌م ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی "ئاڵا سپی" بوونه‌ته‌وه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر له‌و باره‌وه‌ بخاته‌ ڕوو.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوو هه‌فته‌ ده‌بێت سوپای عێراق‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی باشووری که‌رکووک ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر چه‌كدارانی "ئاڵا سپی" كردوووه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ پاشماوه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11729

Your Comment

You are replying to: .
captcha